باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق پەیامێکی هۆشداری دەداتە هاوڵاتیانی

- 12/10/2018 11:18:00 AM 11888 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە عێراق پەیامێکی هۆشداری دەداتە هاوڵاتیانی وڵاتەکەیی و داوای دەکات بە ئاگابن لەکاتی گەشتکردنیان بۆ عێراق.

باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق لە پەیامێکدا بۆ هاوڵاتیانی ئەمەریکی رایگەیاندووە،  "بە ئاگابن لەکاتی گەشتکردن بۆ عێراق و لە ماڵەکانتان دەرمەچن و ئاگاداری خۆتان بن".

هەروەها هۆشداریشی داوە لە ئەگەری ئاهەنگێڕان بەبۆنەی کۆتایی هاتنی داعش لە عێراق و ئەگەر هەیە یاری ئاگرین بەکارهێندرێت.

نیشانەکردن :

#ئه‌مه‌ریكا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP