بەپەلە

شایستە داراییەکانی نەخۆشانی کەسوکاری شەهیدان خەرجدەکرێت

- 12/10/2018 10:51:00 AM 8421 جار خوێندراوەتەوە

 
خەندان-

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی سلێمانی، ئه‌مرۆ دوو شه‌ممه‌ 10ی كانونی یه‌كه‌می 2018 ده‌ستیكرد به‌ قۆناغی نۆیه‌م بۆ دابه‌شكردنی پاره‌ی نه‌خۆشی بۆ كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندووە، ، ئه‌مڕۆ پارەی هاوکاری پاره‌ی هاوكاری به‌ بڕی 55 ملیۆن دینار بۆ ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كه‌ له‌ ریزبه‌ندی مانگی 12ی 2018 دا ناویان هه‌بووه‌ دابەشکراوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، له‌ مانگی ئایاری 2018 وه‌، خه‌رجی چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی بۆ دایك و باوك و خوشك و برا و كوڕ و كچ و هاوسه‌ری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان كه‌وته‌ بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP