نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهان

- 12/10/2018 10:51:00 AM 3166 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهاندا لە یەکەم رۆژی هەفتە لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا تاڕادەیەک جێگیری بەخۆوە بینیوە، ئەوەش دوای هەفتەی رابردوو وڵاتانی رێکخراوی ئۆپێک گەیشتە رێککەوتن لەبارەی کەمکردنەوەی بڕی بەرهەم.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ دووشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت لەسەدا 1 بەرزبووەوە و نرخی بەرمیلێک بە 62  دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوی خاوی تەکساسی ئەمەریکاش بە 52.14 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپیک) هەفتەی رابردوو لە ڤیەننا رێککەوتن لەسەر کەمکردنەوەی بڕی بەرهەمی نەوتی خاو لە بازاڕەکاندا.

سێی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ نرخی نەوتی خاو گەیشتە بەرزترین ئاست لە ساڵی 2014 ەوە و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 86 دۆلار و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسی ئەمەریکاش گەیشتە 74 دۆلار.


نیشانەکردن :

# نەوت

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP