هێتفۆنی مۆبایلەکەی کوشتی

- 12/10/2018 9:45:00 AM 32293 جار خوێندراوەتەوە


خەندان لایف-

لە رووداوێکی نامۆدا لە مالیزیا کوڕێکی هەرزەکار، بەهۆی هێتفۆنی مۆبایلەکەیەوە مرد.

بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی "the sun" هەرزەکارێکی تەمەن 16 ساڵ بەناوی محەمەد زەهار میتا، لە ناوچەی کامبوگ باروی مالیزیا، بەهۆی خەولێکەوتنی لە شەودا بە هێتفۆنەوە دەمرێت، چونکە مۆبایلەکەی بە کارەباوە شەحن کردووە، بووەتە هۆی دروستبوونی تەزووی کارەبایی بۆ گوێیەکانی و کوشتوویەتی.

بەپێی زانیاریەکان، دایک و باوکی ئەو کوڕە کاتێک بەیانی زوو دەڕۆن بۆ کار بەبێ ئەوەی بانگی بکەن بەجێیدەهێڵن، دواتر کە دەگەڕێنەوە دەیبینن بەهەمان شێوە پاڵکەوتووە، پاشان دەزانن مردووە، بەبێ بوونی هیچ نیشانەیەک، جگە لە هاتنی خوێن لە گوێیەکانییەوە.

 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP