كۆبونه‌وه‌ى په‌ڕله‌مانی عێراق دواخرا
"كورد كێشه‌ى له‌سه‌ر لایه‌نه‌ سیاسییه‌كه‌ هه‌یه‌ و شیعه‌ش له‌سه‌ر كه‌سایه‌تى"

- 12/9/2018 5:40:00 PM 3565 جار خوێندراوەتەوە
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

خه‌ندان - ئه‌حمه‌د مسته‌فا

به‌هۆى ته‌واونه‌بوونى ڕێژه‌ى یاسایى ئه‌ندامانى په‌ڕله‌مان، كۆبوونه‌وه‌ى په‌ڕله‌مانى عێراق بۆ 18 مانگ دواخرا و ئه‌ندامێكى په‌ڕله‌مان-یش ده‌ڵێت" ناكۆكى كورد له‌سه‌ر لایه‌نه‌ سیاسییه‌كه‌یه‌ و شیعه‌ش له‌سه‌ر كه‌سایه‌تییه‌كان، له‌سه‌رۆكایه‌تى كۆمار و لایه‌نه‌كانیش گفتوگۆ و هه‌وڵ هه‌یه‌ بۆ ته‌واوكار و پێكهێنانى حكومه‌ت".

ڕێبوار كه‌ریم به‌ خه‌ندان-ى وت" هه‌شت وه‌زاره‌ت له‌ كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى نوێى عێراق ماون متمانه‌ى په‌ڕله‌مان وه‌ربگرن، هه‌شت ڕۆژ له‌به‌رده‌م لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان دایه‌ بۆ گفتوگۆكردن و یه‌كلابونه‌وه‌یان له‌سه‌ر كاندیدى وه‌زاره‌ته‌كان، كاته‌كه‌ش ده‌رفه‌تێكى باشه‌ و ڕێككه‌وتنى لایه‌نه‌كانیش كاره‌كانى پێكهێنانى حكومه‌ت ته‌واو ده‌كات".

ئه‌و ئه‌ندامه‌ى په‌ڕله‌مانى عێراق ده‌رباره‌ى درێژه‌كێشان و پێكنه‌هێنانى كابینه‌ى حكومه‌ت، ده‌ڵێت" له‌نێو لایه‌نه‌ شیعه‌كان ده‌رباره‌ى كاندیده‌كانى وه‌زیرى ناوخۆ و  به‌رگرى ناكۆكى هه‌یه‌ و له‌ناو ماڵى كوردی-ش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى چ لایه‌نێك وه‌زه‌راه‌تى داد وه‌ربگرێت ناكۆكى هه‌یه‌، به‌و پێیه‌ش كورد كێشه‌ى له‌سه‌ر لایه‌نه‌ سیاسییه‌كه‌ و شیعه‌ش له‌سه‌ر كه‌سایه‌تییه‌كان هه‌یه‌"

ده‌شڵێت"دیارنییه‌ كه‌ ئه‌و واده‌یه‌ى دانراوه‌ حكومه‌ت پێكدێت یان نا، به‌ڵام لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ده‌رفه‌تێكى باشیان له‌به‌رده‌مدایه‌ تا بگه‌نه‌ ئه‌نجامێك، سه‌رۆكایه‌تى كۆمار و لایه‌نه‌كانیش له‌هه‌وڵدان تا گفتوگۆكان بگه‌ن به‌ ئه‌نجام و كابینه‌ى حكومه‌ت به‌ته‌واوى پێكبێت". 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP