عەمار حەکیم داواى پێکهێنانى ئەنجوومەنى باڵاى رووبەرووبوونەوەى گەندەڵى دەکات

- 12/9/2018 5:34:00 PM 1054 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
ئەمرۆ یەکشەممە عەمار حەکیم سەرۆکى هاوپەیمانى چاکسازى و ئاوەدانکردنەوە داواى کرد ئەنجوومەنێکى باڵا بۆ رووبەرووبوونەوەى گەندەڵى پێکبهێنرێت.

بەبۆنەى رۆژى جیهانى رووبەڕووبوونەوەى گەندەڵى، عەمار حەکیم سەرۆکى هاوپەیمانى چاکسازى و ئاوەدانکردنەوە، لە پەیجى تایبەتى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبووک ڕایگەیاند: " لە رۆژى جیهانى رووبەرووبوونەوەى گەندەڵى کە پەتایەکى مەترسیدارەو وەک دیوێکى ترى تیرۆر هەژمار دەکرێت، داواى کرد هەموو رێگەیەک بگیرێتە بەر بۆ نەهێشتنى گەندەڵى"

ئاماژەى بەوەشکردووە، گەندەڵى بەربەستە لەبەردەم گەشەسەندن و وەبەرهێنان، پێوستە دەسەڵاتى یاسادانان و جێبەجێکردن یاساى توند دەربکەن بۆ رێگریکردن لە گەندەڵى".

جه‌ختیكردوه‌ته‌وه‌، گه‌نده‌ڵی له‌ عیراق بووه‌ته‌ هۆی بەفیڕۆدانى سامانی گشتی و تێكدانی ئابووری،  هه‌ندێك كه‌س سودمه‌ندبوون لە گەندەڵى له‌سه‌ر حسابی به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای گه‌ل، داواشى کردووە لەپێناو جێبەجێکردنى ئەو "ئەرکە گرنگە" ئەنجوومەنێکى باڵاى رووبەڕووبوونەوەى گەندەڵى لە عێراق پێکبهێنرێت.

 

 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP