بەڤیدیۆ.. لە بەرنامەیەکی راستەوخۆدا گڕدەگرێت

- 12/9/2018 4:57:00 PM 47986 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لە پرۆگرامێکی راستەوخۆی تەلەفیزۆنێکی پاکستانی، پێشکەشکارێک جلەکانی گڕدەگرێت.

بەگوێرەی هەواڵێکی "سکای نیوز" لە کاتی پێشکەشکردنی پرۆگرامێکی سیاسی راستەوخۆ لە ستۆدیۆیەکی کراوەدا، بە میوانداری باڵیۆزی پاکستان، بەهۆی هێرشێکەوە تۆپێکی ئاگرین دەکەوێتە باوەشی پێشکەشکارەکەوە و گڕدەگرێت، بەڵام بەپەلە هەڵدەستێت و رادەکات.

هەرچەندە بەتەواوی روون نییە لەناو ستۆدیۆکەدا چی روودەدات و دواتر چی بەسەر پێشکەشکارەکەدا هاتووە، بەڵام ئەم ڤیدیۆیە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سەرقاڵدەکات و کاردانەوەی جیاوازی لێدەکەوێتەوە.

 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP