فەرمانبەرێكی شارەوانی ئادانا لە ناو باڵەخانەی شارەوانییەکە دوو هاوپیشەی کوشت

- 12/7/2018 9:11:00 PM 2155 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-ئاکام محەمەد

فەرمانبەرێکی شارەوانی ئادانا لە باشوری تورکیا، بە دەمانچە تەقەی لە سێ هاوپیشەی خۆی کرد و دوانیان گیانیان لەدەستداوە و یەکێکی دیکەش بریندار بوو

سۆنەر چەتین، بەرێوەبەری شارەوانی چوکورۆڤا لە پارێزگای ئادانا رایگەیاند، دوای دروستبونی دەمەقاڵێ لە نێوان ئەو چوار کەسە، کە هەر چوایان فەرمانبەری شارەوانیەکە بوون،  لە ئەنجامدا یەکێکیان "دەمانچەی لە هاوڕێکانی ڕاکێشاوە" و تەقە لە نێوانیان رویداوە، دوانیان کوژان و یەکێکی دیکەش برینداربوو.

چەتین ئاماژەشی بەوەدا، دەمەقاڵێکە لەسەر بابەتی "کەسی" بووە و لە "گاڵتەکردنەوە" سەریهەڵداوە.

دوابەدوای رووداوەکەش "تەقەکارەکە" لەلایەن پۆلیسی چوکورۆڤاوە دەستگیرکراوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP