سەنگاو؛ بەهۆی بارانبارین و لافاوەوە کچێک ئاو بردی

- 12/7/2018 7:37:00 PM 22633 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-ئاکام محەمەد

ئەمرۆ ٧/١٢/٢٠١٨، کاتژمێر ٥:٣٠ خولەکی سەرلە ئێوارە لە گوندی كەوەڵەی سەربە ناحیەی سەنگاو بەهۆی باران بارینی بەخوڕ و دروستبوونی لافاو كچێكی تەمەن ١٦ ساڵ ئاو بردی و گیانی لەدەستدا .
 
لەو بارەیەوە رەمەک رەمەزان قامقامی قەزای چەمچەماڵ بە خەندان-ی راگەیاند، كچە ١٦ ساڵانەكە ناوی ( و ، ع ، ع ) بەڕەگەز عەرەبەو بەمەبەستی كاری ئاژەڵداری لەگەڵ خێزانەكەی ڕویان لەناوچەی سەنگاو كردووە .

وتیشی" کچەکە و برایەکی بەهۆی ئەوەی باوکیان درەنگ دێتەوە لە ئیش، بەرەوپری باوکیان دەچن، لە ئەنجامدا هەردووکیان ئاو دەیانبات، کوڕەکە لەلایەن باوکیەوە رزگار کراوە، بەڵام کچەکە ئاو بردویەتی و گیانی لەدەستداوە".

دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمە فریاگوزارییەكان تەرمی كچەكە بە خنكاوی دەرهێنرایەوە،  لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەنگاوەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ رووداوەكە كراوەتەوە .


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP