بەرازیل؛ لە هەوڵێکی بانقبڕیندا، ١١ کەس بوونە قوربانی

- 12/7/2018 6:55:00 PM 1832 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-ئاکام محەمەد

لە هەوڵیکی دزیکردن لە دوو بانقی شاری میلاگرێس لە باکوری رۆژهەڵاتی هەرێمی سیەرە لە بەرازیل، تەقە لە نێوان هێزە ئەمنیەکانی ئەو وڵاتە و بانقبڕەکاندا دروست بوو، لە ئەنجامدا ١١ کەس کوژران.

بەگوێرەی وتەی بەڕوەبەر شارەوانی میلاگرێس، شەش کەس لە بانقبڕەکان و پێنج کەسی دیکە کە لەناو یەکێک لە بانقەکاندا لەلایەن بانقبڕەکانەوە بە بارمتەگیرابوون، لە ئەنجامی "شەڕەتەقەی" نێوان پۆلیس  بانقبڕەکان کوژراون.

ئاماژە بەوەشدراوە هەر پێنج بارمتەکە ئەندامی یەک خیزان بوون و یەکێکیان منداڵە، دوو گومانلێکراویش دەستگیرکراون.

بەگوێرە راپۆرتی میدیای بەرازیل، پۆلیس دەستپێشخەریی کردووە لە تەقەکردنەکەدا و بەو هۆیەوە ئاڵۆزی دروست بووە، بانقبڕەکان بە تەقە وەڵامی پۆلیسیان داوەتەوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP