ئەمەریکا و تورکیا جەخت لە کاری پێکەوەیی دەکەن سەبارەت بە "چارەسەری هەژمونی کوردەکانی سوریا"

- 12/7/2018 5:38:00 PM 10029 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-ئاکام محەمەد

ئەمرۆ جەیمز جێفری، نێردەی تایبەتی ئەمەریکا لە سوریا، بۆ تاوتوێکردنی دۆخی سوریا و هەژمونی ‌هێزە چەکدارەکانی سوریا و "بەتایبەت یەپەگە" لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆبووەوە.

دوای کۆبونەوەکەی جێفری و بەرپرسانی تورکیا، ئەمەریکا و تورکیا لێدوانێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە تیایدا" جەختیان لە چارەسەرکردنی تیرۆریزم" کرد کە لەناوخۆی سوریا و دەوروبەریدا سەریهەڵداوە" ئەوەش بەپێی بەیاننامەکە.

ئەو سەردانەی جەیمز جێفری بۆ ئەنقەرە و کۆبونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە، دوای چەند رۆژێک لەو لێدوانەی دێت کە وتبوی" ئەمەریکا دەیەوێت دانوستانە سێ قۆڵییەکان نێوا تورکیا، روسیا و ئێران سەبارەت بە سوریا کۆتایی بێت".

رێکەوتی ٥ی ئەم مانگە، سەرۆکى دەستەى ئەرکانى سوپاى روسیا ئەمریکا تۆمەتبار دەکات بە هاوکاریکردنى کورد و هەوڵدان بۆ دروستکردنى ناوچەیەکى سەربەخۆ بۆیان،فەرماندە فالیری غیراسیمۆڤ سەرۆکى دەستەى ئەرکانى سوپاى روسیا ڕایگەیاندووە، بارودۆخى ڕۆژهەڵاتى فورات خراپتر بووە، ولایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا دەیەوێت گرەو بکات لەسەر کوردەکانى سوریا تا قەوارەیەک لە باکوورى ئەو وڵاتە دروست بکەن.

رۆژێک دوای ئەو وتانەی غیراسیمۆڤ، جیهان شێخ ئەحمەد هاوسەرۆکی سەربازیی خۆسەریی سوریا لە باکور و رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە داوای لە ئەمەریکا کرد" لە دژی فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا، ناوچەی دژە فرین رابگەیەنێت"، ئەو وتانەی ئەو فەرماندە سەربازییە کوردەی سوریا دوای ئەوە هات  حکومەتی ئەمەریکا نیازی خۆی پیشاندا لە هێشتنەوەی هێزە سەربازییەکانی لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP