پێشبینی دەکرێت بەرپرسی ستافی کۆشکی سپی دەستلەکار بكێشێتەوە

- 12/7/2018 4:51:00 PM 2412 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-ئاکام محەمەد

وا پێشبینی دەکرێت جۆن کێلی، بەرپرسی ستافی کۆشکی سپی دەستلەکارەکەی بكێشێتەوە، بەپێی راپۆتێکی سی ئێن ئێن ماوەی هەفتەیەکیشە "قسەی لەگەڵ ترەمپدا نییە".

دوو سەرچاوەی ئاگادار لەو بارودۆخە، کە نەیانویستووە ناویان ئاشکرا بکرێت رایانگەیاندوە لە چەند رۆژی داهاتودا کێلی نامەی دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەش بە بەرپرسانی کۆشکی سپی دەکات.

زیاتر لە ساڵێکە پەیوەندیەکانی نێوان دۆنالد ترەمپ و جۆن کێلی لە بارودۆخێکی چەقبەستودایە، هەرچەندە هاوینی ئەمساڵ ترەمپ داوای لەکێلی کرد بۆ ماوەی دوو ساڵی داهاتو لەو پۆستەدا بمێنێتەوە، بەڵام وا پێناچێت ناوبراو بیەوێت بمێنێتەوە و ماوەی چەند هەفتەیەکیشە" قسەی لەگەڵ ترەمپدا نیە".

جۆن کێلی پێشتر وەزیری ناوخۆی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بووە، ناوبراو لە ناوەراستی ساڵی رابردودا بۆ "رێکخستنەوەی" پەیوەندیەکانی کۆشکی سپی لەسەر داوای ترەمپ، وەک بەرپرسی ستافی کۆشکی سپی دەستبەکاربوو.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP