تێد ئێکس لە سلێمانی ئەنجام دەدرێت

- 12/7/2018 4:24:00 PM 6493 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- ئارام قەفتان

تێد ئێکس(TEDx) یەکێکە لە ئیڤێنتە جیهانیەکان لە چەندین وڵات ئەنجامدراوە، و ئەمجارە لە زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی سازدەکرێت چەندین کەسی خاوەن ئەزموون و پسپۆریی جیاواز لە ئاستی جیهان و ناوچەکە بانگێشتکراون.

زانکۆی ئەمریکی سلێمانی لەپاش وەرگرتنی مۆڵەتی فەرمی (تێد)، بریارە رۆژی شەممە بە ئامادەبوونی سەد کەس ئیڤێنتەکە ئەنجام بدات و چەندین کەسی جیاواز بانگێشتکراون بۆ قسەکردن دەربارەی ئەزموونی تایبەتی خۆیان. 

ئەلیف شەفەق، رۆژنامەنوسی ناسراوی جیهانی، یەکێکە لەو نوسەرانەی لە ئیڤێنتی (تێد)ی ئەمریکا بەشداریکردووە و باسی ژیان و ئەزموونی تایبەتی خۆی کردووە لە بواری رۆژنامەنوسی و ئەدەبیات. هەروەها، شەفەق بە گرنگ وەسفی (تێد)ی کردووە کە لەوبارەیەوە دەلێت، "هەمیشە تەماشای تۆماری ڤیدیۆیی ئیڤێتنتەکە دەکەمەوە و شتێکی نوێ بەدی دەکەم".

TED لە شوباتی ساڵی 1984 دامەزراوە و لە ساڵی 1990 دا کۆنفرانسی ساڵانەی دەستپێکردو ئێستاش بە شێوەیەکی جیهانی ساڵانە لە زۆربەی وڵاتانی دونیا ساز دەکرێت.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP