سبەینێ پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە

- 12/7/2018 3:25:00 PM 2717 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-

بڕیارە سبەی پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە بۆ متمانەدان بەو کەسانەی کە کاندیدکراون بۆ پۆستە وەزاریەکان و پەرلەمانتارێکێش دەڵێت" تا ئێستا کارنامەی کۆبوونەوەکەمان بەدەست نەگەیشتووە".

جوان ئیحسان، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بە خەندان-ی راگەیاند، تا ئێستا کارنامەی کۆبوونەوەی پەرلەمان نەگەیشتووە بە دەستیان، ئەوان وەک یەکێتی سوورن لەسەر ئەوەی کە وەزارتی داد یان وەزارتێکی دیکە مافی خۆیانە و کاندیدەکەشیان نەگۆڕیوە.

وابڕیارە لە دانیشتنەکەدا متمانە بدرێت بەو کەسانەی کە ناوەکانیان پێشنیارکراوە بۆ ئەوەی ببنە وەزیر لە کابینەکەی عادل عەبدلمەهدی، ئەو دانیشتنە لە کاتێکدایە پەرلەمانی عێراق لە کۆبونەوەکانی پێشوودا بەهۆی ناکۆکی لایەنە سیاسیەکانەوە نەیتوانی دەنگ بدات بۆ متمانەدان بەو کەسانەی کە کاندیدکراون بۆ پۆستە وەزارییەکان.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP