خەندان-
شەوی رابردوو لە سنووری رانییە ١٣ هاوڵاتی بەهۆی قارچکەوە ژەهراوی بوون و وتەبێژی تەندروستی راپەڕینیش دەڵێت" تەندروستیان جێگیرە مەترسی لەسەر ژیانیان نەماوە".
تەها محەمەد، وتەبێژی تەندروستی راپەڕین بە خەندان-ی راگەیاند، چارەسەری پێویستیان بۆکراوە لە نەخۆشخانە ماونەتەوە و ئامۆزای یەکتربوون.
شەویی رابردوو بەهۆی خواردنی قارچکەوە ١٣ کەس کە دانیشووی ناحیەی بێتواتەن باری تەندروستیان تێکچووە و ژەهراوی بوون و دواتر گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی گشتی رانیە بۆچارەسەر و بەشێک لەو هاوڵاتیانە ئاستی بینینیان دابەزیوە و چەند کەسێکیش توشی سکچوون و رشانەوە بوون و لە ئێستادا چارەسەری پێویست بۆ ئەو هاوڵاتیانە کراوە و باری تەندروستیان جێگیرە.