سەرەتای هەفتەی داهاتوو پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە

- 12/7/2018 1:39:00 PM 4614 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند، لە یەک دوو رۆژی داهاتوودا پارتی و یەکێتی لەسەر پێکهێنانی حکومەت کۆدەبنەوە.

سەعدی پیرە، بە خەندان-ی راگەیاند، لە دوو رۆژی داهاتوودا پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە و تەوەری کۆبوونەوەکەش تایبەت دەبێت بۆ بەرنامەی کاری هاوبەش و دابەشکردنی پۆستەکانی حکومەت لەنێوانیاندا.

رۆژی ١٧ی مانگی رابردوو شاندێکی پارتی کە پێکهاتبوون لە (ئازاد بەرواری، مەحمود محەمەد، جەعفەر ئیمنیکی و هێمن هەورامی و د.ئومێد سەباح) سەردانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕانیان کرد لە سلێمانی سەبارەت بە پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم.

رۆژی ٣ی ئەم مانگەش پارتی مەسرور بارازانی بۆ پێکهێنانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم دیاریکرد و نێچیرڤان بارزانیشی بۆ سەرۆکی هەرێم دیاریکرد. 










Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP