کەشناسی وادەی کۆتایی هاتنی باران بارینی راگەیاند

- 12/7/2018 10:25:00 AM 9509 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-

ماوەی چەند رۆژێکە شەپۆلێکی باران بارین هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و لێپرسراوی بەشی پێشبینی بەڕێوەبەری گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمیش دەڵێت" ئەو شەپۆلە تا بەرەبەیانی رۆژی دووشەممەی داهاتوو بەردەوام دەبێت".

بژار ئەکرەم، لێپرسراوی بەشی پێشبینی بەڕێوەبەری گشتی کەشناسی هەرێم بە خەندان-ی راگەیاند، لەماوەی دوو رۆژی داهاتوودا باران بارین بەڕێژەی جیاجیا بەردەوام دەبێت و لەناوچە جیاجیاکان و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت.

دەشڵێت، لە دوای رۆژی دوو شەممەوە باران بارین بەشێوەی پچڕپچر دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان و ئاسمان بەشێوەیەکی گشتی نیمچەهەور دەبێت و دوای ماوەیەکی زۆریش شەپۆلێكی باران بارینی بەهێز هاوشێوەی ئەمجارە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP