گرێبەستی مامۆستایان نوێدەکرێتەوە

- 12/7/2018 9:31:00 AM 8189 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

پەروەردەی سلێمانی ئاگاداری ئەو مامۆستایانە دەکات کە گرێبەستەکانیان کۆتایی هاتووە سەردانیان بکەن بۆ نوێکردنەوەیان.

نەبیل حمەصاڵح، لێپرسراوی خۆیەتی و میلاکات لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، ئەو مامۆستایانەی کە لە رۆژی ٣٠ی ئەیلول-ەوە کۆتایی بە گرێبەستەکانیان هاتووە سەردانیان بکەن بەمەبەستی نۆێکردنەوەیان.

لە راگەیەندراوەکەشدا هاتووە، ئەو مامۆستایانەی دانیشتووی شاری سلێمانین رۆژی دووشەممە بەرواری (۱٠ـ۱۲ـ۲٠۱۸) سەردان بکەن و ئەو مامۆستایانەشی دانیشتووی قەزای شارەزورن رۆژی سێشەممە بەرواری (۱۱ـ۱۲ـ۲٠۱۸) سەردانیان بکەن.

هەروەها نووسیویەتی، پێویستە مامۆستایان پشتگیری ئەو شوێنەی کە دەوامی لێدەکەن بیبەن، بەڵام دەستنووس نەبێت، لەگەڵ دوو کۆپی کارتی نیشتیمانی یان هەوێی ئەحواڵ مەدەنی.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP