١٢ هاوڵاتی بەهۆی خواردنی قارچکەوە ژەهراوی بوون

- 12/7/2018 8:50:00 AM 9869 جار خوێندراوەتەوە



خەندان-
تەندروستی راپەڕین رایگەیاند، ١٢ هاوڵاتی بەهۆی خواردنی قارچکەوە لە سنووری رانیە ژەهراوی بوون و بەشێکیان ئاستی بینینیان دابەزیوە.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەڕین بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی خواردنی قارچکەوە ١٢ کەس کە دانیشووی ناحیەی بێتواتەن باری تەندروستیان تێکچووە و ژەهراوی بوون و دواتر گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی گشتی رانیە بۆچارەسەر.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، بەشێک لەو هاوڵاتیانە ئاستی بینینیان دابەزیوە و چەند کەسێکیش توشی سکچوون و رشانەوە بوون و لە ئێستادا چارەسەری پێویست بۆ ئەو هاوڵاتیانە کراوە و باری تەندروستیان جێگیرە.




Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP