ئێران؛ سەرەڕای سزا ئابورییەکانی لەسەری سەپێنراوە، بودجەی سەربازیی زیاد کردووە

- 12/6/2018 10:22:00 PM 3313 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-ئاکام محەمەد

پەیمانگای لێکۆڵینەوەی ستراتیژی نێودەوڵەتی(IISS) لە راپۆرتێکی شیکاریدا بڵاویکردوەتەوە، "ئێران بودجەی سەربازی ٢٠١٨-٢٠١٩ی زیادکردووە".

بەپێی ئەو لێکۆڵینەوە شیکارییەی پەیمانگاکە رێژەی بودجەی سەربازیی ئێران سەدا ٨٢ زیادیکردووە، ئەوەش سەرەرای ئەو سزا ئابوریانەی لەسەری سەپێنراوە.

ئاماژە بەوەشکراوە جگە لە زیادکردنی بودجەی سەربازیی، ژێرخانی ئابوریی پەیمانگا "ئیسلامیەکان"ی سەربە حکومەتیش بەهێزتر کراوە.

رێکەوتی ٥ی مانگی رابردوو، گورزی دووەمی سزا سەپێنراوەکانی ئەمەریکا بۆ سەر ئێران چووە بواری جێبەجێکردنەوە، کە خۆی دەبینێتەوە لە "قەدەغەکردنی تەواوەتی" هاوردەکردنی نەوتی ئێران.

رێکەوتی یەکی ئەم مانگە، هێزی دەریای ئێران کەشتیەکی جەنگی هەڵگری سیستەمی موشەکی پێشکەوتوی لە کەنداوی فارسدا جێگیرکرد.

رۆژێک دوای جێگیرکردنی ئەو کەشتیە، مایک پەمپیۆ وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکان ئەمەریکا لە تویتێکیدا رایگەیاند، رژێمی ئێران موشەکێکی بالیستی مەودا ناوەندی تاقیکردەوە".

"ئەو موشەکانە چەندین قومبەلە دەهاوێژن کە توانای پێکان و بە ئامانجگرتنی هەموو جێگا و ناوچەیەکیان هەیە لە رۆژهەڵاتی ناوەراست، تەنانەت هەندێک ناوچەی ئەوروپاش" پەمپیۆ لە تویتەکەیدا وای نوسیوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP