له‌ گوندێكى قه‌زاى سۆران کەسێک ده‌كوژرێت

- 12/6/2018 7:54:00 PM 10751 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان- 
لە گوندێکى قەزاى سۆران کەسێک کوژراو وتەبێژى پۆلیسیش دەڵێت رووداوەکە کۆمەڵایەتییە.

ڕائید سه‌عدون هاودیانى  وته‌بێژى پۆلیسى سۆران بە خەندان-ى ڕاگەیاند: " ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، له‌ گوندى كه‌له‌كین-ى سه‌ر به‌ ناحیه‌ى خه‌لیفان له‌ سنوورى پۆلیسى سۆران کەسێک له‌لایه‌ن دووكه‌سه‌وه‌ کوژرا".

وته‌بێژى پۆلیسى سۆران وتیشى:" هاوڵاتییه‌كه‌ ناوى (س،ا،غ) و ته‌مه‌نى 35 ساڵه‌ و پیشه‌ى كاسب بووه‌، له‌لایه‌ن دوو كه‌سه‌وه‌ كه‌ كێشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى له‌ نێوانیاندا هه‌بووه‌ كوژراوه‌".

ئاماژەى بەوەشکرد کە هه‌ر دوو تۆمه‌تباره‌كه‌ له‌ یاسا هه‌ڵاتوون و گه‌ڕان به‌ دواى بكه‌رانى ڕووداوه‌كه‌ ده‌ستیپێكردووه‌, هاوكات په‌ڕاوى لێكوڵینه‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌و ته‌رمى كوژراوه‌كه‌ش ڕه‌وانه‌ى په‌یمانگاى پزیشكى دادوه‌رى كراوه‌.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP