لەئاهەنگێکى بووک گواستنەوە ٢٠ کەس بوونە قوربانى

- 12/6/2018 6:35:00 PM 29968 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لە ئاهەنگێکى بووک گواستنەوە لە کرماشان، بەهۆکارى شەڕ ٢٠ کەس بوونە قوربانى

لیوا مەنوچەهر ئەمانوڵڵاهی فەرماندەی ئینتیزامیی کرماشان لەو بارەیەوە ڕایگەیاندووە: دوێنێ شەو چوارشەممە، لە ئاهەنگێکى بوک گواستنەوە لە شارۆچکەی چەمەن لە کرماشان، بەهۆى شەڕى چەند کەسێکەوە ٤ کەس کوژراون و ١٦ کەسى تریش برینداربوون.

بە پێى سەرچاوە هەواڵییەکانى ئێران، پۆلیس ٣ کەسیان دەستگیرکردووە، بەڵام ئەو کەسەى بە کڵاشینکۆف تەقەى کردووە، نەتوانراوە دەستگیربکرێت و پۆلیس بە شوێنیدا دەگەڕێت.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP