پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەدایە

- 12/6/2018 2:15:00 PM 1239 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

پەرلەمانی عێراق بە سەرۆکایەتی محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمان بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێک لە کۆبوونەوەدایە .

لە تەوەری یەکەمی کۆبوونەوەکەدا ژمارەیەک پەرلەمانتار سوێندی یاساییان خوارد، ئەوەش دوای ئەوەی لە هەڵبژاردنی 12ی ئایاری ئەمساڵدا بوونە ئەندامی پەرلەمانی عێراق.

لە خشتەی کاری ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقدا هیچ ئاماژەیەکی تیادا نییە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر کاندیدی ئەو ٨ وەزارەتەی حکومەتەکەی عادل عەبدولمەهدی کە تا ئێستا پڕنەکراونەتەوە.

بەپێی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق، لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا چەند پرۆژە یاسایەک دەخرێتەڕوو کە لە خولی پێشووی پەرلەماندا پەسەند نەکراون، هاوکات پەرلەمان لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە پێکدەهێنێت بۆ بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لە گرێبەستەکانی وەزارەتی کارەبا.

سێشەممە رابردوو پەرلەمانی عێراق بۆ تەواوکردنی پێکهاتەی کابینەکەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووەوە، بەڵام بەهۆی دروستبوونی پشێوییەوە نەتوانرا دەنگدان لەسەر وەزارەتە ماوەکانی کابینەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەنجامبدرێت.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP