حەسەن ڕۆحانی: دوژمنان سەربەرزیی ئێرانیان پێ قبوڵناکرێت

- 12/6/2018 11:30:00 AM 765 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

حەسەن ڕۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند، "دوژمنانی نیزامی ئیسلامی" ناچارن لە بەرامبەر گەلی ئێران سەر دانوێنن، دەشڵێت، "دوژمنان تووڕەن و سەربەرزیی ئێرانیان پێ قبوڵناکرێت".

بەپێی ئاژانسی ئیرنای ئێرانی، حەسەن ڕۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران لە ئەنجومەنی ئیداریی پارێزگای سمنان رایگەیاند، لە ھەل و مەرجی گەمارۆکاندا، دەبێت گەلی ئێران ھەڕەشە بگۆڕنەوە بە دەرفەت.

ئاماژەی بەوەشکرد، جەماوەری ئێران گەمارۆکان باش دەناسن و لە مانای گوشارو باگەمارۆکان تێدەگەن.

ڕۆحانی وتیشی، "دوژمناند ئێران لە ئەفغانستان، عێراق، سووریاو لوبنان بە ئامانجی خۆیان نەگەیشتوون و دیارە لە یەمەنیش ھەر بە ئامانجی خۆیان ناگەن".

ڕۆحانی ئەوەشی خستەڕوو، "بێگومان ئێران لە ئەوروپاو وڵاتانی دیکەی ڕۆژھەڵاتی ناوین ھێمن ترەو ھێزی سەربازی و پۆلیس و ئاسایشی ئێران ئەوپەڕی ھەوڵی خۆیان لەم بوارەدا بەکار ھێناوە".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP