میدیای ئێران: تەقینەوەیەک لە پارێزگای بەلووچستان روویدا

- 12/6/2018 10:45:00 AM 2318 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

میدیای ئێران بڵاویانکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ تەقینەوەیەک لە پارێزگای بەلووچستان روویداوە و بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لە دەستداوە و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.

ئاژانسی ئەنبای ئێرانی بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە ناوچەی چابەهار  لە پارێزگای بەلووچستان لە نزیک بنکەیەکی پۆلیس لە رۆژهەڵاتی ئێران روویداوە.

محەمەد هادی، جێگری پارێزگاری بەلووچستان رایگەیاندووە، تەقینەوەکە لە رێگەی ئۆتۆمبێلێکەوە بووە و کۆمەڵێک کەسێک برینداربوون.

ئاژانسی ئەنبای ئێرانی لە زاری سەرچاوەیەکی ناوخۆیی پارێزگاکەوە رایگەیاندووە، سێ هاوڵاتی بەهۆی تەقینەوەکەوە گیانیان لە دەستداوە.

شاری چابەهار دەکەوێتە پارێزگاى سیستان و بەلوچستان لە باشووری رۆژهەڵاتى ئێران، چابەهار شارێکى بەندەرییە و لەسەر لێوارەکانى دەریانى عومان دایە و هاسنووری پاکستانە.

نیشانەکردن :

#ئێران

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP