وەزارەتی دارایی هەرێم داوای رەوانەکردنی سێ مووچە لە حکومەتی عێراق دەکات

- 12/6/2018 10:21:00 AM 62884 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، داوایان لە حکومەتی عێراق کردووە سێ مووچەی فەرمانبەران پێکەوە رەوانەی هەرێم بکات، بۆ ئەوەی دابەشی بکات بەسەر فەرمانبەراندا.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی ئەمڕۆ بە خەندان-ی راگەیاند، وەزارەتی دارایی بە نوسراوی فەرمی ئاڕاستەی حکومەتی عێراق کردووە تاوەکو سێ مووچە پێکەوە رەوانەی هەرێم بکات، کە بۆ هەر مانگێک بڕی 317 ملیار دینارە.

ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا حکومەتی عێراق وەڵامی داواکارییەکەی وەزارەتی دارایی هەرێمی نەداوەتەوە.

سەبارەت بە پاشەکەوتکردنی مووچەی سێ مانگی ساڵی 2018ی فەرمانبەرانی هەرێم ئەو سەرچاوەیە وتی، "بڕیار پاشەکەوتکردنی مووچەی ئەو سێ مانگە لە دەسەڵاتی ئەنجومەنی وەزیرانە نەک وەزارەتی دارایی".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP