بولگاریا لە رێککەوتنی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە کۆچ بەشدار نابێت

- 12/6/2018 9:33:00 AM 2911 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

حکومەتی بولگاریا رایگەیاند، بڕیاریداوە بەشدار نەبێت لە رێککەوتنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە کۆچ، کە کۆچبەرانی سەرتاسەری جیهان ڕێکدەخات.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، حکومەتی بولگاریا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "لەم قۆناغەدا حکومەتی بولگاریان پێی وایە باشترە بەشدار نەبێت، لە رێککەوتنی جیهانیدا سەبارەت بە کۆچێکی پارێزراو و رێکخراو، ئەوەش بەهۆی بەرژەوەندی وڵاتەکە و هاوڵاتیانی".

ئاماژەی بەوەشکرد، نوێنەری حکومەتی بولگاریا ئامادەی ئەو کۆبوونەوەیە نابێت کە بڕیارە هەفتەی داهاتوو لە مەغریب ئەنجام بدرێت بەمەبەستی واژۆکرنی رێککەوتنەکە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، حکومەتی بولگاریا لە بڕیاردانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکاندا لەسەر رێکەوتنەکە دەنگ نادات، ئەوەش لە هەنگاوێکدا کە پیشانی دەدات ئەوروپا چیتر پێشوازیی لە بیانییەکان ناکات.

مانگی تەمووزی ئەمساڵ وڵاتانی ئەندام لە نەتەوە یەکگرتووەکان جگە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بڕیاریاندا بە ئەنجامدانی رێککەوتنێک لەبارەی کۆچبەرانەوە.

هاوکات پێنج وڵاتی دیکەی ئەوروپی کە پێکهاتوون لە مەجەڕ و چیک و پۆڵەندا و سلۆڤاکیا بەشداریان لە رێککەوتنەکە نەکردووە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP