نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان

- 12/6/2018 8:46:00 AM 5431 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-

ئەمڕۆ نرخی یەك ئۆنسە زێڕ، لە بازاڕەكانی جیھان، ١٢٤٠ دۆلارە و مسقاڵێك زێڕی عەیارە ٢١ بە ٢١٠ ھەزار دینارە.

ئەدیب غەریب، لە زەڕەنگەری لالە لە شاری سلێمانی بە خەندان-ی راگەیاند، نرخی مسقاڵێك زێڕی عەیارە ١٨ بە ١٨٠ ھەزار دینارە و نرخی یەك ئۆنسە زێڕیش بە ١٢٤٠ دۆلارە.

ئاماژەی بەوەشکرد، نرخی مسقاڵێك زێڕی عەیارە ٢١ بە ٢١٠ ھەزار دینارە و نرخی یەك لیرەش ٣٢٥ هەزار دینارە.
 

 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP