خشتەی دابەشکردنی مووچەی ئەمڕۆ

- 12/6/2018 8:24:00 AM 34534 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دوێنێ دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلولی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەستپێکرد و موچەی دیوان و لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشکرا.

بەپێی زانیارییەکانی خەندان، ئەمڕۆ پێنجشەممە مووچەی هێزەکانی ٧٠ و ٨٠ دابەشدەکرێت و دوای ئەوەش مووچەی وەزارەتی پەروەردە و تەندروستی دابەشدەکرێت.

دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە ١١ مانگی ٢٠١٨ تا ئێستا حكومەتی هەرێم تەنها هەشت مووچەی دابەشكردووە، دیارنییە مووچەی ئەو سێ مانگەی دەمێنێتەوە چۆن دابەشدەكرێت، وەزارەتی دارایش هیچ روونكردنەوەیەكی لەوبارەیەوە نەداوە. 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP