حەسەکە؛ بەبەشداری کۆچنەر پانێلێکی تایبەت بە داهاتوی کوردەکانی سوریا کۆتایی هات

- 12/5/2018 8:54:00 PM 8773 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-ئاکام محەمەد

ئەمرۆ کۆتایی بە پانێلە سێ رۆژەییەکەی حەسەکە هات، کە تیاییدا بۆ تاوتوێکردنی داهاتوی کوردەکانی رۆئاڤا و هەژمونی تورکیا لە سوریا بە بەشداری چەندین نوێنەری جیهانی و نێودەوڵەتی بەڕێوەچو.

بێرنارد کوچنەر، وەزیری پێشوتری دەرەوەی فەرەنسا و بەرگریکارێکی چالاکی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان، کە یەکێک بوو لە بەشداربوانی کۆڕبەندەکە داوای لە وڵاتانی جیهان بە گشتی و ئەوروپا بەتایبەت کرد دژی داگیرکاری تورکیا بوەستنەوە.

کوچنەر لە وتەکانیدا جەختی لەوەکردەوە چالاکی و هەژمونی تورکیا لە ناو خاکی سوریا و لە خاڵە سنورییەکاندا " نایاساییە".

لایخۆشییەوە دەڤید فیلپس، راوێژکاری باڵای پێشوی ئەمەریکا داوای لە وڵاتانی ئەوروپا کرد دژی تورکیا بوەستنەوە لە چەسپاندنی دەسەڵات و قەڵەمڕەویی خۆی لە سوریادا، وتیشی" پاڵپشتی کوردەکان دەکەین لە پێکهێنانی دەوڵەتی سەربەخۆی خۆیان لە سوریا".

رۆژی یەکشەممە، پانێلێکی نێودەوڵەتی لە ژێر ناونیشانی" پاکتاویی نەژادیی و گۆڕانکاری دیمۆگرافی عەفرین" لە پارێزگای حەسەکە بەڕێوەچوو، تیایدا هاوشانی ساڵح موسلیم ٦٠ دیپلۆماتکار و راوێژکاری سەربازیی و سیاسی لە وڵاتانی ئەمەریکا، فەرەنسا، سویسرا، ئوسترالیا و ئەڵمانیا بەشداری پانێڵەکە بوون. 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP