سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح پێشوازى له‌ شاندێكى هاوپه‌یمانێتى ڕافیده‌ین كرد

- 12/5/2018 6:28:00 PM 1249 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

 ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٠١٨/١٢/٥  سەرۆک کۆمار د. بەرهەم ساڵح پێشوازیکرد لە  یونادم یوسف کنا سەرۆکی هاوپەیمانێتی رافدەین و وەفدی هاوڕێی كرد.

نوسینگەى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى عێراق بڵاویكرده‌وه‌، لە دیدارەکەدا گفتوگۆکراوه‌ لەبارەی دوایین پێشهاتەکانی گۆڕەپانی سیاسی، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ سەرۆک کۆمار ئاماژەیکرد بۆ بایەخی پەرەپێدانی رێوشوێنەکانی دیالۆگ و له‌ یه‌کگەیشتنی نیشتمانی و گوێگرتن لە هەموو دیدو روانین و پێشنیازەکان کە پێشکەش دەکرێن، هاوكات دووپاتیکردەوە كه‌ پێویسته‌ رێگەچاره‌ی ریشەیی و سەرتاسەریی بۆ سه‌رجه‌م کێشەکانی ئێستا بدۆزرێته‌وه‌.

لای خۆیەوە، سەرۆکی هاوپەیمانێتی رافدەین هیوای خۆی دەربڕی لە بەرامبەر زامن بوونی جێبەجێکردنی دەستوور بەو جۆرەی ماف و ئازادییەکانی هاوڵاتییان دەستەبەر ده‌كات و ئاشتی و ئۆقرەیی و تاوسەندن لە وڵات دەچەسپێت. 
 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP