‎سەرۆک کۆماری عێراق پرسە و ماتەمینی بۆ کۆچی دوایی عریان سەید خەڵەف راگەیاند

- 12/5/2018 3:51:00 PM 2404 جار خوێندراوەتەوە
د. بەرهەم ساڵح

خەندان-

سەرۆکی کۆماری عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە بۆ کۆچی دوایی شاعیری گەورە عریان سەید خەڵەف پەیامێکی ماتەمینی ئاڕاستەی گەلی عێراق کرد.

د. بەرهەم ساڵح، سەرۆکی کۆماری عێراق لە پەیامەکەیدا رایگەیاندووە، "‎بە داخ و پەژارەوە سەرەخۆشی لە گەلی عێراق دەکەم بە پێکهاتە جیا جیاکانیەوە بۆ کۆچی دوایی عریان سەید خەڵەف شاعیری گەورە و تێکۆشەری دیموکراسی و نیشتمان پەروەر، کە بە یەکێک لە کۆڵەکەکان دەنگی زوڵالی نوێگەریی و قەسیدەی میللی عێراقی دادەنرێت لە ساڵانی شەستەوە تا ئێستا".

سەرۆک کۆمار هەروەها نوسیوویەتی، "‎گەلان بە ئەدەب و داهێنەرەکانیاندا ناوبانگیان دەبێت، بۆیە کۆچکردووش ئەو دەنگە بوو کە گوزارشتی لە ئازار و خواستەکانی گەل دەکرد، بە ماڵئاویکردنی عێراق هێمایەکی شیعر و تێکۆشەرێکی نیشتمان پەوەری بۆ ئازادی و دادپەروەری لە دەست دەدات".

‎دەقی پەیامەکەی سەرۆک کۆماری عێراق

‎بە داخ و پەژارەوە سەرەخۆشی لە گەلی عێراق دەکەم بە پێکهاتە جیا جیاکانیەوە بۆ کۆچی دوایی عریان سەید خەڵەف شاعیری گەورە و تێکۆشەری دیموکراسی و نیشتمان پەروەر، کە بە یەکێک لە کۆڵەکەکان دەنگی زوڵالی نوێگەریی و قەسیدەی میللی عێراقی دادەنرێت لە ساڵانی شەستەوە تا ئێستا.

‎گەلان بە ئەدەب و داهێنەرەکانیاندا ناوبانگیان دەبێت، بۆیە کۆچکردووش ئەو دەنگە بوو کە گوزارشتی لە ئازار و خواستەکانی گەل دەکرد، بە ماڵئاویکردنی عێراق هێمایەکی شیعر و تێکۆشەرێکی نیشتمان پەوەری بۆ ئازادی و دادپەروەری لە دەست دەدات.

‎پرسە و سەرخۆشیمان بۆ خانەوادەکەی و بۆ ئەو گەلەی کە دەیان ساڵە شیعرەکانی وێردی سەر زمانیانە، سەبووری بۆ خانەوادەی کۆچکردوو و دۆستانی، سۆز و بەزەیی یەزدان بۆ گیانی پاکی.


نیشانەکردن :

#د.به‌رهه‌م ساڵح

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP