سەرۆک ئەرکانى روسیا: ئەمریکا دەیەوێت قەوارەیەکى سەربەخۆ بۆ کورد دابمەزرێنێت

- 12/5/2018 3:46:00 PM 19276 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

سەرۆکى دەستەى ئەرکانى سوپاى روسیا ئەمریکا تۆمەتبار دەکات بە هاوکاریکردنى کورد و هەوڵدان بۆ دروستکردنى ناوچەیەکى سەربەخۆ بۆیان.

جەنەرال فالیری غیراسیموف سەرۆکى دەستەى ئەرکانى سوپاى روسیا ڕایگەیاندووە، بارودۆخى ڕۆژهەڵاتى فورات خراپتر بووە، ولایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا دەیەوێت گرەو بکات لەسەر کوردەکانى سوریا تا قەوارەیەک لە باکوورى ئەو وڵاتە دروست بکەن.

ئەو جەنەرالە رووسیە ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەمریکییەکان هانى کوردەکان دەدەن تاکو بە سەیارەى سەربازى هۆزە عەرەبەکانى ناوچەکە بێزار بکەن .


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP