لێدوانی ترەمپ لەبارەی خۆپیشاندانەکانی فەڕەنساوە

- 12/5/2018 12:47:00 PM 2549 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا رایگەیاند، خۆشحاڵە بەوەی کە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا لەگەڵ خۆپیشاندەرانی وڵاتەکەی گەیشتووەتە رێکەوتن.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لەبارەی خۆپیشاندانەکانی فەڕەنساوە نوسیوویەتی، "خۆشحاڵم کە هاوڕێم ئیمانوێل ماکرۆن و خۆپیشاندەران لەسەر ئەو ئەنجامە رێککەوتن کە من دوو ساڵ لەمەوبەر پێی گەیشتم".

ترەمپ دەڵێت، رێککەوتننامەی پاریس کەوتووەتە دۆخێکی مەرگەساتبارەوە، چونکە نرخی وزە لە وڵاتانی بەرپرسیار بەرزدەکاتەوە و رووی ئەوانە سپی دەکاتەوە کە ژینگە پیس دەکەن.

دوای زیاتر لە دوو هەفتەی بەردەوام لە داواکاری خۆپیشاندەرانی فەرەنسا بۆ کەمکردنەوەی نرخی سوتەمەنی، دوێنێ سێشەممە حکومەتی فەڕەنسا ملکەچی داواکارییەکانیان بوو، بڕیاریدا بە لابردنی  باجی  سوتەمەنی لەو وڵاتەدا.

ئێدوار فیلیپ، سەرۆکوەزیرانی فەرەنسا رایگەیاند، حکومەتی وڵاتەکەی بریاریداوە بە لابردنی باجی سەر سوتەمەنی بۆ ماوەی شەش مانگ".

فلیپ وتیشی، "هیچ شتێک لە یەکگرتوویی وڵات گرنگتر نیە... ئەگەر ئەو باجە لەسەر سوتەمەنی بمێنێت ئەوا  موچەکانیان  بەشی بژێوی ژیانیان ناکات".

سەرەرای ئەو بریارەی حکومەتی فەرەنسا، بەڵام خۆپیشاندەران، کە ناسراون بە هێلەک زەردەکان "جلوبەرگی فەرمی شۆفێرانی تاکسی لە فەرەنسا" بەڵێنی بەردەوامیدان بە خۆپیشاندانەکان دەکەن و هەڕەشەی چۆڵنەکردنی شەقامەکان دەکەن، هەتا بەشێوەیەکی بنەبر ئەو باجە لادەبرێت.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP