51 کۆچبەری هەڵگرتبوو
بەلەمێکی کۆچبەران لە ئیزمیر رزگارکرا
-
12/5/2018 12:16:00 PM
1655 جار خوێندراوەتەوە
خەندان-
میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، لە کەناراوەکانی شارۆچکەی کارابورونی سەر بە پارێزگای ئیزمیر، ٥١ کۆچبەر رزگارکران کە دەیانویست بە شێوەیەکی نایاسایی بۆ یۆنان بپەڕنەوە و بزوێنەری بەلەمەکەیان لە کارکەوتبوو.
بەپێی میدیای فەرمی حکومەتی تورکیا، تیمەکانی فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکان بەلەمێکیان لە کەناراوەکانی کارابورون رزگارکرد کە 51 سەرنشینی هەڵگرتبوو و بەڵام بەهۆی لەکارکەوتنی بزوێنەری بەلەمەکەوە گیریان خواردبوو.
ئاماژە بەوەشکراوە، دوای گەیاندنیان بە وشکانی و تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان، کۆچبەرەکان رادەستی بەڕێوەبەرایەتی فەرمانگەی کۆچ کراون لە ئیزمیر.