نرخی نەوتی خاو دابەزینی بەخۆوەبینی

- 12/5/2018 11:12:00 AM 2330 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهانی دابەزینی بەخۆوە بینی، ئەوەش پێش ئەنجامدانی کۆبوونەوەی رێکخراوی هەناردەکارانی نەوت (ئۆپێک) لە رۆژی پێنجشەممەدا.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 61.23 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکا لە بازاڕەکاندا، دابەزینی تۆمارکرد و بە 52.56 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا. 

دابەزینی نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهاندا بەر لە کۆبوونەوەی رێکخراوی هەناردەکارانی نەوت (ئۆپێک) دێت کە بڕیارە سبەی پێنجشەممە بەڕێوەبچێت.

سبەی پێنجشەممە وڵاتانی ئەندام لە ئۆپێک لە شاری ڤیەننا پایتەختی نەمسا کۆدەبنەوە کە لە میانیدا بڕیاری کۆتایی دەدەن لەبارەی ئاستی بەرھەمھێنان بۆ ساڵی 2019.

بەخیت رەشیدی، وەزیری نەوتی کوێت رۆژی سێشەممە  رایگەیاند،  لە کۆبوونەوەکەدا رەوشی بازاڕ و چۆنییەتی مامەڵەکردن لەگەڵ خواست و خستنەڕوو لەسەر نەوت تاوتوێ دەکرێت.


نیشانەکردن :

# نەوت

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP