29 وڵاتی ئه‌ندامی ناتۆ هۆشداری دەدەنە روسیا

- 12/5/2018 9:29:00 AM 3030 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی 29 وڵاتی ئه‌ندامی ناتۆ هۆشداری دەدەن روسیا و بانگهێشتی دەکەن تاوەکو به‌ ته‌واویی پابه‌ندی رێككه‌وتنی هێزه‌ ئه‌تۆمییه‌ مه‌ودا ناوه‌نده‌كان (INF)بێت.

دوای كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ناتۆ له‌ برۆكسل وەزیرانی دەرەوەی 29 وڵاتی ئەندامی ناتۆ راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە رایانگەیاند، بانگهێشتی دەکەن تاوەکو به‌ ته‌واویی پابه‌ندی رێككه‌وتنی هێزه‌ ئه‌تۆمییه‌ مه‌ودا ناوه‌نده‌كان (INF)بێت.

هەروەها دەڵێن، رێككه‌وتنه‌كه‌ ماوه‌ی 30 ساڵه‌ رۆڵی گرنگی هه‌بووه‌ له‌ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشی ناتۆ و هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ ئه‌و باوه‌ڕه‌ی روسیا به‌و سیستمه‌ مووشه‌كییه‌ نوێیه‌ی دروستیكردووه‌، رێككه‌وتنه‌كه‌ی پێشێلكردووه‌ و مه‌ترسیی بۆ سه‌ر ناوچه‌ی یۆرۆ-ئه‌تڵانتیك دروستكردووه‌.

لە راگەیەندراوەکەی 29 وڵاتی ئەندامی ناتۆدا هاتووە، "روسیا بانگهێشت ده‌كه‌ین به‌ته‌واوی پابه‌ندی رێككه‌وتنی هێزه‌ ئه‌تۆمییه‌ مه‌ودا ناوه‌نده‌كان (INF)بێت".

هۆشداریشی پێدەدەن بەوەی، "ئیدی پارێزگاری كردن له‌م رێككه‌وتنه‌، ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆی روسیا".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP