ژەنڕاڵێکی سوپای ئێران: تاران دەیەوێت مەودای مووشەکەکانی زیادبکات

- 12/5/2018 9:10:00 AM 937 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ژەنڕاڵێکی باڵای سوپای ئێران رایگەیاند، یەکێک لە گرنگترین بەرنامەکانی تاران زیادکردنی مەودای مووشەک و تەقەمەنییەکانیانە.

عەزیز نەسیر، یەکێک لە ژەنڕاڵە باڵاکانی سوپای کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئاژانسی هەواڵی فارس-ی ئێرانی راگەیاندووە، "سوپای ئێران دەیەوێت مەودای مووشەکەکانی زیادبکات، کە ئەوەش یەکێک لە گرنگترین بەرنامەکانی تارانە".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "هیچ سنوورێک بۆ خۆمان نابینین لەم بوارەدا".

ژەنڕاڵ عەزیز نەسیر هەروەها راشیگەیاند، مەودای مووشەکەکانی ئێستایان دوو هەزار کیلۆمەتر دەبڕێت، وتیشی، بنکە سەربازییەکانی ئەمەریکا لە ئەفغانستان و ئیمارات و قەتەڕ و کەشتی فڕۆکە هەڵگرە ئەمەریکییەکان لە کەنداودا هەموویان دەکەونە ناو ئەو مەودایەوە.

ئەو لێدوانەی ژەنڕاڵ عەزیز نەسیر لەبارەی زیادکردنی مەودای مووشەکانیان پێدەچێت ببێتە هۆی ئاڵۆزتربوونی پەیوەندییەکانی نێوان تاران و واشنتۆن، بەهۆی ئەوەی ئەمەریکا بەرنامە موشەکی و ناوەکییەکەی ئێران بە هەڕەشەیەک دەزانێت.


نیشانەکردن :

#ئێران

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP