ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلول دەستپێدەکات

- 12/5/2018 8:33:00 AM 24608 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بڕیارە ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلولی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەستپێبکات، و یەکەم وەزارەتیش وەزارەتی پێشمەرگەیە کە مووچە وەردەگرێت.

بەپێی زانیارییەکانی خەندان، ئەمڕۆ چوارشەممە دابەشکردنی مووچەی مانگی (ئەیلول /9) دەستپێدەکات مووچەی دیوان و لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.

هەروەها سبەی پێنجشەممەش مووچەی هێزەکانی ٧٠ و ٨٠ دابەشدەکرێت و دوای ئەوەش مووچەی وەزارەتی پەروەردەو تەندروستی دابەشدەکرێت.

دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە ١١ مانگی ٢٠١٨ تا ئێستا حكومەتی هەرێم تەنها هەشت مووچەی دابەشكردووە، دیارنییە مووچەی ئەو سێ مانگەی دەمێنێتەوە چۆن دابەشدەكرێت، وەزارەتی دارایش هیچ روونكردنەوەیەكی لەوبارەیەوە نەداوە. 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP