دووشەممەى داهاتوو کرایە پشوو

- 12/4/2018 9:23:00 PM 226259 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

حکومەتى عێراق بڕیاریدا ڕۆژى دووشەممەى هەفتەى داهاتوو بکاتە پشوو لە سەرجەم دامودەزگاکانى دەوڵەت.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە ئەمڕۆ بڵاویکردەوە حکومەتى عێراق ڕۆژى دووشەممەى داهاتوو 10/12/2018 ى کردە پشووى فەرمى لە سەرجەم دامودەزگاکانى دەوڵەت بەبۆنەى ڕۆژى سەرکەوتن بەسەر ڕێکخراوى تیرۆریستى داعش-دا.

لەبارەى ئەوەى پشوەکە هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە، خەندان پەیوەندى کرد بە سەفین دزەیی وتەبێژى فەرمى حکومەتى هەرێمى کوردستان، بەڵام پەیوەندییەکە بەردەست نەبوو.
 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP