تا ئێستا ڕێژەی یاسایی په‌ڕله‌مانتاران بۆ دەستپێکردنی کۆبوونەوەی په‌ڕله‌مانى عێراق تەواونەبووە

- 12/4/2018 4:15:00 PM 1373 جار خوێندراوەتەوە
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

خەندان-ئەحمەد مستەفا

میران محەمەد، ئەندامى فراكسیۆنى یه‌كێتى له‌ په‌ڕله‌مانى عێراق به‌ خه‌ندان- ى ڕاگه‌یاند،"تا ئێستا ڕێژه‌ى یاسایى په‌ڕله‌مانتاران بۆ ئه‌نجامدانى دانیشتنى په‌ڕله‌مان و ده‌نگدان له‌سه‌ر وه‌زیره‌كان ته‌واو نه‌بووه‌".

وتیشى"چاوه‌ڕوان ده‌كرێت دانیشتنه‌كه‌ى په‌ڕله‌مان بۆ ڕۆژى پێنج شه‌ممه‌ دوابخرێت و لایه‌نه‌كانیش له‌سه‌ر ناوى كاندیدى وه‌زاره‌ته‌كان و پۆسته‌كانیان ناكۆكن و نه‌گه‌شتوون به‌هیچ ئه‌نجامێك، گه‌ر تا پێنج شه‌ممه‌ش ناوه‌كان یه‌كلا نه‌بنه‌وه‌ ئه‌و دانیشتنى په‌ڕله‌مان ئه‌نجام نادرێت.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ى فراكسیۆنى یه‌كێتى ده‌شڵێت" وه‌ك فراكسێونى یه‌كێتىى له‌ ئێستادا بایكۆتى دانیشتنى په‌ڕله‌مانمان كردووه‌ و پۆستى وه‌زیرى داد به‌ ئیستحقاقى خۆمان ده‌زانین، له‌ حاڵه‌تێكدا یه‌كێتى په‌راوێزبخرێت ده‌نگ به‌ هیچ كام له‌ كاندیده‌كان ناده‌ین". 

"پێویسته‌ شاندى سیاسى یه‌كێتى ئه‌و ئیستحقاقه‌ى یه‌كێتى به‌ده‌ستبهێنن، ئێمه‌ ته‌نها له‌ په‌ڕله‌مان ده‌توانین كۆده‌نگییه‌ك دروست بكه‌ین بۆ پێدانى ده‌نگ و متمانه‌ به‌ كاندیده‌كه‌مان" میران محه‌مه‌د وا ده‌ڵێت.

 

 

 

 

 

 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP