دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلولی فەرمانبەران دەستپێدەکات

- 12/4/2018 1:12:00 PM 25283 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بڕیارە سبەی چوارشەممە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلولی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەستپێبکات، و یەکەم وەزارەتیش وەزارەتی پێشمەرگەیە کە مووچە وەردەگرێت.

بەپێی زانیارییەکانی خەندان، سبەی چوارشەممە دابەشکردنی مووچەی مانگی (ئەیلول /9) دەستپێدەکات و یەکەم وەزارەتیش وەزارەتی پێشمەرگە مووچە وەردەگرێت.

سبەی چوارشەممە مووچەی دیوان و لیواکان دابەشدەکرێت و رۆژی پێنجشەممەش مووچەی هێزەکانی ٧٠ و ٨٠ دابەشدەکرێت و دوای ئەوەش مووچەی وەزارەتی پەروەردەو تەندروستی دابەشدەکرێت.

دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە ١١ مانگی ٢٠١٨ تا ئێستا حكومەتی هەرێم تەنها هەشت مووچەی دابەشكردووە، دیارنییە مووچەی ئەو سێ مانگەی دەمێنێتەوە چۆن دابەشدەكرێت، وەزارەتی دارایش هیچ روونكردنەوەیەكی لەوبارەیەوە نەداوە. 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP