فراکسیۆنی یەکێتی لە بەغدا: نیازێک هەیە بۆ کەنارگیرکردنی یەکێتی لە حکومەتی نوێی عێراقدا

- 12/4/2018 10:42:00 AM 21322 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

فراکسیۆنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق هەڵوێستی خۆی لەسەر ئاشکراکردنی کاندیداانی هەشت وەزارەتی دیکەی حکومەتی عێراق بڵاوکردەوە و رایگەیاند، نیازێک هەیە بۆ کەنارگیرکردنی یەکێتی لە حکومەتی نوێی عێراقدا.

فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندووە، "دووپاتیدەکەینەوە کە ئامادەین بەشداربین لە خێرا تەواوکردنی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق، بەڵام زانیارییمان پێگەیشتووە کە هەوڵێک هەیە بۆ دوورخستنەوەی یەکێتی لە حکومەتی نوێ".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "لەکاتێکدا  مافی خۆمانە و بەپێی کورسی پەرلەمانیش بێت لە وەزارەتی داد زیاترمان بەردەکەوێت".

فراکسیۆنی یەکێتی راشیگەیاندووە، "داوا لە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکەین کە بەپێی دەستوور ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات و بەپێی بەرکەوتە و دەنگەکانی مافەکانیان پێبدات".

نیشانەکردن :

#یەکێتی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP