خەندان-
وتەبێژی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، لە ئێستادا باری تەندروستی د. كهمال ئهحمهد جێگیرە، بەڵام ئەنجامەکەی چۆن دەبێت و کاریگەرییە خراپییەکانی چیی دەبێت لەسەر ژیانی دواتر دەردەکەوێت، لە ئێستاشدا لە ژێر چاودێریی وردایە.
ئێوارەی دوێنێ لە ناو نۆرینگەکەی خۆی لە شاری سلێمانی لەلایەن کەسێکی نەناسراوەوە دەستڕێژی گوللە لە دكتۆر كهمال ئهحمهد سهعید كه پزیشكى نهشتهرگهرى گشتییه کراو بەسەختی برینداربوو.
یاد نەقشبەندی، وتەبێژی تەندروستی سلێمانی بە خەندان-ی رایگەیاند، نەخۆشەکە لە ئێستادا لە ژێر چاودێری وردایە لە شاری پزیشکی فاروق و ئەنجامەکان چاوەڕواننەکراوە، "چاوەڕێ دەکەین بزانین ئەنجامەکانی دوای ئەوە چیی دەبێت و وەڵامدانەوەی بۆ دەرمامەکان چۆن دەبێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، "هیچ شوێنێکی جەستەی زیانی ئەوتۆی پێنەگەیشتووە، دوو گوللـە بەر دەمووچاوی کەوتووە دانەیەکیش بەر لاملی کەوتووە و دانەیەکی دیکەشیان بەرشانی کەوتووە، زیانی نەبووە، بەڵام تووشی بوورانەوە بووە".
راشیگەیاند، "دەبێت تا ٢٤ یان ٤٨ کاتژمێری دیکە چاوەڕێ بکەین بزانین کاریگەری نەکردووەتە سەر مێشک و ئەندامەکانی دیکەی جەستەی".
دكتۆر كهمال ئهحمهد سهعید له ساڵى 1963 له دایك بووه، خێزانداره و خاوهنى دوو منداڵه به ناوهكانى (ئاره و دالیا) و خێزانهكهشى دكتۆره بهناوى هاژه عهبدوڵڵا کە پزیشكه له نهخۆشخانهى هیوا.
هاوکات سەرچاوەیەک لە پۆلیسی سلێمانی بە خەندان-ی راگەیاند، تاوەکو ئێستا هیچ بەرەو پێشچوونێک لە لێکۆڵینەوەکاندا رووینەداوە و هۆکاری رووداوەکەش نازاندرێت.
شەوی رابردوو وەزارەتی تەندروستی راگەیەندراوێکی لەسەر رووداوی تەقەکردن لە د. کەمال ئەحمەد بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بەتوندی سەرکۆنەی دەستدرێژی کردنە سەر د.کمال ئەحمەد سەعید دەکەن و داوا لە وەزارەتی ناوخۆ و دەزگا باڵاکانی ئاسایش لە هەرێمی کوردستان دەکەن هەرچی زووە تاوانبارەکە دەسگیربکەن.
وەزارەتی تەندروستی هەروەها دەڵێت، "داواکاریمان لە دەزگاکا پەیوەندارەکانی حکومەت دووپاتدەکەینەوە بە پێویستی پاراستنی گیانی پزیشکان و ڕێزگرتنیان وەک سەرمایەیەکی نیشتمانی و نەتەوەیی گرنگ".