دادگای فیدراڵی ئەمەریکا دانپێدانانی تۆمەتبارێک سەبارەت بە هەوڵی کوشتنی ترەمپ بڵاودەکاتەوە

- 12/3/2018 7:30:00 PM 33516 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-ئاکام محەمەد

دادگای فیدراڵی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دانپێدانانی تۆمەتبارێک بڵاودەکاتەوە، کە هەوڵی داوە دۆناڵد ترەمپ بکوژێت.

گریگۆری لی تەمەن  ٤٢ ساڵ لە دادگا دانی بەوەدا ناوە پلانی داناوە لە رێگە ئۆتۆمبێلێکی بچوکەوە خۆی كێشیت بە ئۆتۆمبێلە تایبەتەکەی ترەمپدا تا وەریبگێرێت و بیکوژێت.

ناوبراو سەبارەت بە پلانەکەی وتویەتی" لەبەر ئەوەی ئۆتۆمبێلەکەی ترەمپ لە جۆری لیمۆزینە و گولـلە نایبڕێت بۆیە هەوڵمداوە لەو رێگەیەوە ترەمپ بکوژم".

گریۆری رێکەوتی ٦ی سێپتامبەری ساڵی رابردوو، لە کاتێکدا دۆنالد ترەمپ لە شارۆچکەی ماندان، لە ویلایەتی داکۆتای باکور سەرقاڵی وتارێک بوو، هەوڵی جێبەجێکردنی پلانەکەی داوە، بەڵام زوو لەلایەن پۆلیسەوە بەپلانەکە زانراوە و دەستگیرکراوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP