پزیشکێک لە شەقامى ئۆرزدى بەسەختى بریندارکرا

- 12/3/2018 5:10:00 PM 69927 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

پاشنیوەرۆى ئەمڕۆ لە شەقامى ئۆرزدى شارى سلێمانى پزیشکێک لە ناو نۆرینگەکەى خۆى بە سەختى بریندارکرا.

نەقیب سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژى بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى سلێمانى بە خەندان-ى راگەیاند: " ئێوارەی ئەمڕۆ كاتژمێر 4:30 لە شەقامی ئۆرزدی لەشاری سلێمانی و لە نۆرینگەكەی خۆی لەلایەن تۆمەتبارێكەوە تەقە لە د.كەمال ئەحمەد سەعید كرا و دوو فیشەكی پێوەنرا".

 نەقیب سەرکەوت ئەحمەد وتیشى :" دوای ڕوداوەكە دەستبەجێ‌ تیمەكانی بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوان و هێزەكانی پۆلیسی فریاكەوتن و هێزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرا گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكە و د. كەمال ئەحمەد سەعید بەبرینداری بۆ نەخۆشخانە گواسترایەوە لە ئێستاشدا لە ژێر چاودێری پزیشكیدایە.

پێشتر نەقیب سەرکەوت ئەحمەد بە خەندانى ڕاگەیاندبوو کە زانیارییان پێگەشتووە پزیشکێک لە شەقامى ئۆرزدى کوژراوە.

د. کەمال ئەحمەد سەعید، پرۆفیسۆرە و لە کۆلێژى پزیشکى زانکۆى سلێمانى دەوام دەکات، خێزاندارەو خاوەنى دوو کوڕە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP