کەشناسی: شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

- 12/3/2018 11:41:00 AM 54055 جار خوێندراوەتەوە

خەندان

بەرێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، هەرێمی كوردستان دەكەوێتە ژێر كاریگەریی نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست و لەدوای نیوەڕۆی رۆژی سێشەممە وە سەرەتای بارانبارین لە بەشەكانی باكوور و ڕۆژئاوای هەرێم دەستپێدەكاتەوە.

کەشناسی لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندووە، لە ڕۆژی چوارشەممەوە كاریگەریی شەپۆلی بارانبارینەكە كاردەكاتە سەر تەواوی هەرێمی کوردستان  و لە هەندێک كاتدا هەورە تریشقەی لەگەڵدا دەبێت.

کەشناسی راشیگەیاندووە،  لە كاتی هاتنی ئەم شەپۆڵە بارستە هەوایەكی نیمچە ساردیش روو لە ناوچەكە دەكات و پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە لەگەڵ بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكاندا و پێشبینیدەكرێت كاریگەریی ئەم شەپۆلە تا رۆژی هەینی بەردەوام بێت


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP