بۆ سێهه‌م مانگ له‌سه‌ر یه‌ك، هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق دابەزین بەخۆوە دەبینێت
-
12/2/2018 9:41:00 AM
1887 جار خوێندراوەتەوە
خەندان-
بۆ سێهه‌م مانگ له‌سه‌ر یه‌ك هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق دابەزین بەخۆوە دەبینێت، له تێكڕای رۆژانه‌ی 3 ملیۆن و 469 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا بۆ تێكڕای رۆژانه‌ی 3 ملیۆن و 372 هه‌زار به‌رمیل دابەزی.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق بڵاویکردەوە، لە مانگی رابردوودا رۆژانە بڕی 3 ملیۆن و 372 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هەرناردەی بازاڕەکانی جیهان کراوە، ئەوەش بەراورد بە مانگی رابردوو رابردووتر کەمیکردووە کە رۆژانه 3 ملیۆن و 469 هه‌زار به‌رمیل هەناردەکراوە.
عاسم جیهاد، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگەیاند، كۆی ئه‌و بڕه‌ی له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراقه‌وه له مانگی تشرینی دووه‌می رابردوو هه‌نارده‌كراوه گه‌یشتووه‌ته 100 ملیۆن و 895 هه‌زار و 342 به‌رمیل نه‌وت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕی ئه‌و نه‌وته خاوه‌ی له كه‌ركوكه‌وه به‌ره‌و به‌نده‌ری جه‌یهانی توركی رەوانەکراوە، گه‌یشتووه‌ته 261 هه‌زار و 466 به‌رمیل.
ئەوە بۆ سێهه‌م مانگە له‌سه‌ر یه‌ك كه بڕی هه‌نارده‌كراوی نه‌وتی عێراق كه‌مبوونه‌وه به‌خۆوه ده‌بینێت دوای ئه‌وه‌ی له ئه‌یلولی رابردوو رۆژانه بڕی 3 ملیۆن و 560 هه‌زار به‌رمیلی ههناردهدهكرد.
بەپێی ئامارەکانی کۆمپانیای سۆمۆی عێراق، له مانگی (ئاب/8)ی ئەمساڵیشدا ئه‌و بڕه 3 ملیۆن و 583 به‌رمیل بووه له رۆژێكدا.
عێراق له ناوه‌ڕاستی مانگی رابردوو ده‌ستی كرده‌وه به هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركوك پاش دابڕانی نزیكه‌ی ساڵێك دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی عێراق كێڵگهكانییان له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی سه‌ر به هه‌رێمی كوردستان وه‌رگرته‌وه.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق راشیگەیاندووە، "بڕی ئه‌و داهاتانه‌ی به‌ده‌ستهاتوون گه‌یشتووه‌ته 6 ملیار و 179 ملیۆن و 683 هه‌زار دۆلار و تێكڕای نرخی به‌رمیلێك نه‌وتیش 61 و 90 سه‌نت بووه".
