راوێژکاری پێشوی سەرۆککۆمار کۆچی دواییکرد

- 12/1/2018 5:07:00 PM 28288 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئێوارەى ئەمڕۆ کەمال موفتی، راوێژکاری پێشوی سەرۆککۆماری عیراق لە شاری پزیشکی فاروق لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد.

لەو بارەیەوە عەمید ئەحمەد لەتیف، بەرپرسى ڕاگەیاندنى هێزەکانى ٧٠ بە خەندان-ى ڕاگەیاند: " ئێوارەى ئەمڕۆ کەمال موفتی، راوێژکاری پێشوی سەرۆککۆماری عیراق لە شاری پزیشکی فاروق لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد.

وتیشى: کۆچکردوو ماوەى زیاتر لە هەشت مانگە تووشى شێرپەنجە بووە، بڕیارە سبەى بە مەراسیمێکى تایبەت لە مزگەوتى احمدى حاجى عەلى بەرەو گۆڕستان بەڕێبکرێت.

 

 

 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP