نرخەکانی نەوتی خاو دابەزینیان بەخۆوە بینی

- 12/1/2018 10:47:00 AM 2368 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

نرخەکانی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهان دابەزینیان بەخۆوە بینی، ئەوەش بەهۆی زیادبوونی بەرهەم لە بازاڕەکاندا.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، نرخی نەوتی خاوی برێنت 80 سەنت دابەزی و نرخی یەک بەرمیل گەیشتە 58.71 دۆلار و بە ڕێژەی لەسەدا 1.3 بەهاکەی لەدەستدا.

هەروەها نرخی نەوتی خاوی تەکساسی ئەمەریکا 52 سەنت دابەزی و گەیشتە 50.93 دۆلار و بەڕێژەی لەسەدا 1 بەهاکەی لەدەستدا. 

دابەزینی نرخەکانی نەوتی خاو زیاتر لە دوو هەفتەیە تا دێت پاشەکشەی زیاتر بەخۆوە دەبینێت و ئەوەش بەهۆی زۆری نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهانەوە.

نیشانەکردن :

# نەوت

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP